چۆن کۆتایی بە گۆشتە زیادەکانی سەر پێستت دەهێنیت؟

2020-09-27

65783 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەسانێکی زۆر کێشەی گۆشتی زیادە و گرێی سەر پێستیان هەیە، کە وێڕای ئەوەی هیچ ئازارێکی نییە بەڵام هەندێكجار دەبێتە هۆی بیزارییان، بۆ رزگاربوون لەمەش دەتوانن چەند رێگەیەکی سروشتی بەکاربهێنن.

ماڵپەڕی "برایت ساید" ئاماژەی بەوەکردووە، لە سەرەتادا دەبێت سەردانی پزیشك بکەیت بەر لەوەی هەر چارەسەرێك بەکاربهێنیت، دواتر کە زانیت تەنها گۆشتێکی زیادەی بێ زیانە ئەوا دەتوانن لە ماڵەوە چەند چارەسەرێکی سروشتی بەکاربهێنن، لەوانەش:

زەیتی گەرچەکی ئەسڵی:

زەیتەکە بدە لەو شوێنانەی کە گۆشتی زیادەیان پێوەیە و چاوەڕێ بکە تا وشك دەبن.

ئەم کردارە هەفتەی ٢-٣ جار دووبارە بکەرەوە تا کاریگەرییەکەی دەبینیت.

كيفية التخلص من الثآليل والأورام الحليمية للأبد

توێکڵی مۆز:

توێکڵی مۆز بدە لە پێستت و بۆماوەیەك پێوەی بهێڵە، یاخود مۆزێك بخەرە سەر گۆشتە زیادەکە و بە پلاستەرێك دایبنێ.

رۆژی دووجار ئەمە دووبارە بکەرەوە، و چاوەڕێ بکە تا چەند هەفتەیەك ئینجا کاریگەرییەکەی دەردەکەوێت.

كيفية التخلص من الثآليل والأورام الحليمية للأبد