کێ زیاتر دەبێتەهۆی ڕوداوی هاتوچۆ، پیاو یان ژن؟

2020-09-24

3433 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەناو پیاواندا واباوە کە ژنان شۆفێریان باش نیە و زۆرجار وەکو گاڵتەکردن بە یەکتری باسی دەکەن، بەڵام ئامارەکان پێچەوانەکەیمان پێدەڵێن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ڤایس"، زۆربەی هەرە زۆری قوربانیانی ڕوداوەکانی هاتوچۆ لە ڕەگەزی نێرن.

ئامارەکانی کۆمپانیاکانی بواری دڵنیایی(بیمە)، ئەوەمان نیشان دەدەن کە ژنان کەمتر توشی ڕوداوی هاتوچۆ دەبن، و بەپێی توێژینەوەیەک کە بۆ ئاماری ڕوداوەکانی هاتوچۆ کراوە، چەند خاڵێکی دەستنیشان کردووە کە هۆکارن بۆ زۆریی ڕوداوی هاتوچۆ لەلایەن پیاوانەوە:

١- پیاوان زیاتر سەرکێشی دەکەن لە کاتی شۆفێریدا.

٢- پیاوان زیاتر لە ژنان شۆفێری دەکەن.

٣- پیاوان لە ئافرەتان خێراتر لێدەخوڕن.

Teens with ADHD More at Risk of a Car Accident