نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان

2020-09-20

24049 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا هەزار و ٩٥٠ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٦٢ دۆلار و ٧١ سەنتە.

هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٦٢ هەزار و ٧٠٦ دۆلار.

هاوکات، بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٨٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٤٦ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٨٥ ھەزار دینارە.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری کردووەتە سەر نرخی دراو و کانزاکان و نەوت و دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەش، نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەم شێوەیەی ئێستا بەرزببێتەوە.