پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-09-20

70104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوەپێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

سوود لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت وەردەگریت و کار لەگەڵ کۆمەڵێك ڕێکخراوی جیاوازدا دەکەیت لەبوارێکدا کە خۆت ئارەزووی دەکەیت.

گا 20/4 - 20/5

هەواڵی خۆشت پێدەگات و خۆشی ڕوودەکاتەوە ژیانت، هەست بە ئارامی دەکەیت و کێشە سۆزدارییەکانت کۆتایی پێدێت.

دووانە 21/5 - 21/6

هیچ هەنگاوێكی نا بەرپرسیارانە مەنێ و بە تەواوەتی بیر لە هەموو شتێك بکەرەوە پێش ئەوەی هەر شتێك بکەیت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

دەچیتە هەر شوێنێك تووشی دڵەڕاوکێ دەبیت، هەوڵبدە خۆت لە کێشە و ناکۆکی بەدوور بخەیت.

شێر 23/7 - 22/8

هەست بە ئارامی دەکەیت لەو کاتەی لەگەڵ خۆشەویستەکەتدایت، هەموو کات بە سروشتی مامەڵەی لەگەڵدا بکە چونکە بەو شێوازە تۆی خۆشدەوێت.

فەریك 23/8 - 22/9

ئەم ماوەیە هەست بە بێهیوایی و ڕەشبینی دەکەیت و گومانت لە تواناکانت هەیە، بەڵام دەتوانیت ئەم قۆناغە تێبپەڕێنیت و کۆتایی بەم حاڵەتانە بهێنیت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

هەوڵدەدەیت خاوەن کارەکەت قایل بکەیت بەوەی چەند بڕیارێکی نوێ بدات کە قازانجێکی زۆریان دەبێت بۆ هەمووان.

دووپشك 23/ 10-21/11

هەوڵبدە ئەو کەسە لەدەست نەدەیت کە گرنگییەکی زۆری لە ژیانتدا هەیە و کەس شوێنی ناگرێتەوە، بەباشی مامەڵەی لەگەڵدا بکە.

كەوان 22/11 - 21/12

تەنها لە پێناو هەوڵدان بۆ هەندێك پڕۆژە کارە گرنگەکان پشتگوێ مەخە چونکە ئەمە زیانی دەبێت بۆت.

گیسك 22/12 - 19/1

دەبیتە جێگای سەرنجی هاوپیشەکانت و گرنگییەکی زیاترت پێدەدەن، تۆ کەسێكیت دەتوانیت بەرپرسیارییەتی هەڵبگریت و جێگای متمانەی.

سەتڵ 20/1 - 18/2

سنور دامەنێ و بەردەوامبە لەسەر ئەو کارانەی دەیانکەیت، تا دەتوانیت هەوڵبدە تا دەگەیت بەوەی دەتەوێت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

ڕۆیشتن لە هەموو کاتێکدا گرنگە، هەرکات هەلت بۆ ڕەخسا بۆ ماوەیەك بە پێ بڕۆ بەم جۆرە دەتوانیت باشتر بیر بکەیتەوە و لە فشارەکان ڕزگارت ببێت.