بە هەنگوین و لیمۆ پێستت نەرم بکەرەوە

2020-09-20

9385 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ زیاتر گرنگیدان بە جەستە دەکرێت سوود لە بەکارهێنانی نەرمکەرەوەی هەنگوین و لیمۆ وەربگیرێت.

گرنگیدان بە پێست یەکێکە لە کارە سەرەکییەکانی ڕۆژانە، بەڵام هەندێک کەس گرنگی نادەن بە پێستیان و زۆرجار دووچاری وشکبوونە دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە ماڵپەڕی " boldsky" نەرمکەرەوەیەکی بۆ جەستە خستووەتە ڕوو.

بۆ ئامادەکردنی ئەو نەرمکەرەوەیە پێویستمان بە ماست و هەنگوین و لیمۆ هەیە، سەرەتا هەنگوین و ماستەکە تێکەڵ دەکەین و دواتر نیوەی ئاوی لیمۆیەکی تێدەکەین و بۆ چەند خولەکێک دایدەنێین دواتر دەکرێت بدرێت لە دەموچاو و مل و هەموو جەستە، پاشان بە ئاوی سارد دەیشۆیت.

ئەم نەرمکەرەوەیە سوودێکی زۆری هەیە یارمەتی پاکبوونەوە و نەرم بوونی پێست دەدات هەروەها دەبێتە هۆی درەوشانەوە، بۆ بوونی ئەنجامێکی باش ئەم نەرمکەرەوەیە پێویستە ڕۆژانە بەکاربێت و ئەنجامی کاریگەری دەبێت.