هەڵەیەکی بەیانیان تووشی ئازاری پشتت دەکات

2020-09-20

12616 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماڵپەڕێکی پزیشکی ئاماژەی بەوەداوە، کۆمەڵێك خووی هەڵە کە لە بەیانیاندا ئەنجامی دەدەین دەبنە هۆی تووشبوون بە ئازاری پشت و ڕەنگە ئازارەکەی لەگەڵ کاتدا زیاتر زیاد بکات.

ماڵپەڕی "ئێکسپرێس"ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، خواردنەوەی قاوە لە بەیانیاندا ئازاری پشت زیاد دەکات، چونکە ئەو کافایینەی لە پێكهاتەیدایە هیلاکی و شەکەتبوونی جەستەیی زیاد دەکات، ئەمانەش پەیوەندییان بە ئازاری پشتەوە هەیە.

کەمکردنەوەی بڕی ئەو قاوەیەی لە بەیانیاندا دەخورێتەوە کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی ئازاری پشت چونکە کافایین هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە ئازاری پشت.

هەروەها دەتوانن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت زیاتر گرنگی بە خواردنی ئەو خۆراکانە بدەن کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان.