چوار لە گرنگترین سوودەکانی خەوتن

2020-09-19

6927 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خەوتن کۆمەڵێك سوودی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەواوی ئەندامەکان دەبێت.

ماڵپەڕی "سی ئێن ئێن"ی عەرەبی کۆمەڵێك لە گرنگترین سوودەکانی خەوتنی خستووەتەڕوو و ئاماژەی بەوە داوە، خەوتن بۆ ماوەی ٧-٩ کاتژمێر کۆمەڵێك سوودی گرنگ بە جەستە دەبەخشێت و دیارترینیان بریتین لەم چەند خاڵەی خوارەوە:

- سیستمی بەرگری چالاکدەکات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی کەمدەکاتەوە.

- زاکیرە باشتر دەکات.

- یارمەتی مێشك دەدات باشتر کاربکات و زووتر فێری شت ببێت.

- وریایی مرۆڤ زیاتر دەکات و توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی دەبێت.

بە پێچەوانەوە خەوتن بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر و کەمتر سیستمی بەرگری لاواز دەکات، ئەگەری تووشبوون بە شەکرە، نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان، جەڵتەی مێشك و قەڵەوی زیاد دەکات.