ئایا مەشقکردن کاریگاری لەسەر سێکس هەیە؟

2020-09-18

44461 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بێجگە لەوەی مەشق کردن سوودێکی زۆری بۆ لایەنی تەندروستی و دەروونی هەیە، کاریگەریەکی ئەرێنی زۆر باشیشی هەیە لەسەر سێکس.

لە چاوپێکەوتنێکی ماڵپەڕی "ئاپتڤ" لەگەڵ دکتۆر "تینا م. پێنهۆڵۆو" یاریدەدەری پڕۆفیسۆر لە زانکۆی فلۆریدا ئەتلانتیک، باسی لە کاریگەریەکانی مەشق کردن لەسەر سێکس کرد بەم جۆرە:

مەشق کردن وا دەکات هەست بکەیت کە سەرنجڕاکێشیت:

مەشق کردن لەش و لارێکی ڕێک و جوانت دەداتێ، بۆیە بڕوات بە خۆت دەبێت و شەرم ناکەیت لەوەی جەستەت پیشانی خۆشەویتەکەت بدەیت.

مەشق کردن دەبێتە هۆی چالاکتر بوونت لە سێکدا:

وەک چۆن مەشق کردن یارمەتیدەرە بۆ چالاک مانەوەی جاستە لە کاتی ئیش کردنی رۆژانەدا، بە هەمان شێوە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی لە کاتی سێکس کردنا چالاکتر بیت و چێژێکی زیاتر بە خۆشەویتەکەت ببەخشیت.

مەشق کردن دەبێتە هۆی کەم کردنەوەو نەمانی سترێس:

سترێس کاریگەریەکی نەرێنی هەیە لە کارو چالاکیەکاندا، هەتا کەمتر سترێست لەسەر متمانەت بەخۆت زیاترە و بێت باشتر کارەکانت جێبەجێ دەکەیت.

مەشق کردن سووڕی خوێن باشتر دەکات:

ڕاکردن و مەلەکردن و هەندێ لە مەشقەکانی تر کاریگەریەکی باشیان هەیە لە چالاک کردنی سووڕی خوێن،کە ئەمەش یارمەتی دەرێکی باشە بۆ ئەوەی هەمو بەشەکانی جەستە بەو پەڕی توانایانەوە کار بکان.

 

HiDow couples workout | HiDow International News Channel