بزانە بۆچی ئەم شارانە چۆڵ کراون

2020-09-18

6832 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شارە چۆڵکراوەکان تەنها لە فیلمەکاندا بوونیان نیە، چەندین شاری گەورەو بچوک هەیە کە بە هۆکاری جیاواز چۆڵکراون.

ماڵپەڕی "ئینسایدەر" ناوی چەند شارێکی چۆڵکراوی بڵاوکردەوە و هۆکاری چۆڵبوونی شارەکانیشی خستە ڕوو:

١- شاری ئۆردۆس کانگباش لە وڵاتی چین، بە گەورەترین شاری چۆڵکراو ناسراوە لە جیهاندا، ئەم شارە بە شێوازێکی مۆدێرن لە ماوەی دە ساڵدا دروستکرا، چەندین تەلار و یاریگای گەورە و مارکێت لەخۆ دەگرت، شارەکە جێگای ٣٠٠،٠٠٠ کەس دەبووەوە، بەڵام تەنها ٧٠،٠٠٠ کەس کۆچیان کرد بۆ ئەم شارە و لە کۆتاییدا ئەو کەسانەش ڕۆشتنە دەرەوەی شارەکە و چیتر بینای تر دروست نەکرا و شارەکە مایەپووچ بوو.

٢-شاری کراکۆ لە ئیتاڵیا، مێژووی شارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٠٦٠، شارەکە چەندین ناکۆکی و شەڕی  لە نێوان پاشاکان و سوپاکان و ئایدۆلۆجیا جیاوازەکاندا بینیووە، هەتا لە ساڵی ١٩٦٣ دانیشتوانەکەی کە ژمارەیان ١٨٠٠ کەس بوو بە زۆرەملێ گواسترانەوە بۆ شارێکی ئارامتر بە ناوی"کراکۆ پێسچیێرا" کە لە دۆڵێکدا بوو لە خوار شارەکەی خۆیان، بەهۆی دیمەنی ناوازەی شارەکەوە ئێستا بۆ وێنەگرتنی فیلم بەکاردێت.   

٣- شاری پریپیات لە ئۆکرانیا، لە ساڵی ١٩٧٠ بۆ ئەو کرێکارانەی لە وێستگەیەکی وزەی ناوەکی ئیشیان دەکرد دروستکرا، لە ٢٦ ی نیسانی ساڵی ١٩٨٦ بەشێکی وێستەگەکە تەقیەوەو ناوچەکەی ژەهراوی کرد و تەواوی شارەکە چۆڵکرا.

٤- شاری ئاشگابات لە تورکمانستان، تورکمانستان پێشتر سەر بە یەکێتی سۆڤیەت بوو و سەرکردەی وڵاتەکە بە سەرکردەی باکوری کۆریا کیم جۆنگ ئون بەراورد دەکرێت، ساپەرمورات نیازۆڤ سەرکردەی وڵاتەکە لە ساڵی ١٩٩١ ویستی بە شاری ئاشگابات سەردەمی زێڕینی تورکمانستان دروست بکات، ٥٤٣ باڵەخانەی دروست کرد و ڕوکاری هەموو بیناکان بە مەڕمەڕ ڕوپۆش کرابوو، بەڵام بەهۆی کلتورە داخراوەکەیەناوە وڵاتەکە کەمترین گەشتیاری بۆ دەچێت، شارەکە ئێستا چۆڵە و وەک تارماییەکی لێهاتووە.

Ashgabat, Turkmenistan gettyitaly

Ashgabat, Turkmenistan