توێژینەوەیەک ڕاستی شێوەی ڤایکینگەکان دەردەخات

2020-09-18

5217 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنجامی شیکاریەکی DNA لەسەر ڤایکنگەکان پێچەوانەی کتێبە مێژوویەکان دەردەچێت.

بەپێی کتێبە مێژوویەکان ڤایکینگەکان هۆزێکی سکەندەناڤی ئازا و سپی پێست و قژ کاڵن، کە ١٠٠٠ ساڵ لەمەوپێش خەریکی تاڵانی و کوشتار بوون.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ساینس ئەلێرت"، توێژینەوەیەک لەسەر ئێسکە پەیکەری ٤٠٠ ڤایکینگەکان کراوە و دەرکەوتوە کە زۆربەیان سەر بە ڕەگەزی سکەندەناڤیەکان نین، و زۆربەیان قژیان ڕەش بووە نەک زەرد.

ئیسک ویلرسلیڤ زانای پەرەسەندنی بۆماوەزانی وەکو ئەندامێکی هاوبەشتی زانکۆی کامبرێدج و زانکۆی کۆبنهاگن وتی "ئەنجامەکان تێڕوانینمان بۆ ڤایکینگەکان دەگۆڕێت،پێویستە کتێبە مێژوویەکان پێداچونەوەیان پێدا بکرێت".

The History Blog » Blog Archive » Viking skeleton, wood coffin on display  in YorkA Viking Mystery | History | Smithsonian Magazine