پێنج ڕاستی سەرسوڕهێنەر لەبارەی ڕووسیاوە

2020-09-18

5041 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 یەكێتی سۆڤێتی کۆن و ڕووسیای ئێستا یەکێکە لە بەناوبانگترین وڵاتەکان لە جیهاندا کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و باکوری ئاسیاوە.

ماڵپەڕی "ئیسکەیپ هێر" چەند زانیاریەکی سەرسوڕهێنەری لەسەر ڕووسیا بڵاوکردەوە، بەم جۆرە:

خاوەنی درێژترین ڕێگای ئاسنینە:

ڕێگای ئاسنینی سیبریا درێژ ئەبێتەوە بە تەواوی وڵاتەکەدا کە وای لێکردووە ببێتە درێژترین ڕێگای ئاسنین لە جیهاندا کە درێژیەکەی دەگاتە ٩٢٠٠ کیلۆمەتر.

ژنان ژمارەیان زیاترە لە پیاوان:

بەهۆی جەنگی دووەمی جیهانیەوە بە نزیکەیی ژمارەی ژنان دە ملیۆن زیاترن لە پیاوان.

پیاوان گوڵ نادەنە خۆشەویستەکانیان:

لە ڕووسیا پیاوان گوڵ نادەن بە خۆشەویستەکانیان لەبەرئەوەی دەڵێن کە گوڵ بەختی خراپ دێنێت و گوڵ زیاتر لە پرسەدا بەکاردێت.

گەورەترین ڕێستۆرانتی ماکدۆناڵد لە جیهاندا:

رووسیا گەورەترین لقی ڕێستۆرانتی ماکدۆناڵدی هەیە لە جیهاندا کە ٧٠٠ جێگای دانیشتنی هەیە.

مۆسکۆ زۆرترین بلیۆنێری تێدایە:

هێچ شارێک لە جیهاندا هێندەی مۆسکۆ"پایتەختی ڕووسیا" بلیۆنێری تێدا نیە، کە ژمارەیان دەگاتە ٧٤ بلیۆنێر.

A brown man in Russia: Lessons learned on a Trans-Siberian rail journey -  Russia Beyond