ئەو ڕووەکە کامەیە کە ژەهرەکەی وەکو ژەهری دوپشکە؟

2020-09-18

7878 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕوەکێکی ئستورالی ژەهرێک دەردەکات کە هاوشێوەی ژەهری دوپشکە و ئازارەکەی بۆ چەندین کاتژمێر دەمێنێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ساینس ئەلێرت"، توێژینەوەیەک لەسەر ڕووەکی "Stinging" کە لە باکوری ئستورالیا دۆزراوەتەوە، ئەوەمان پیشان دەدەن کە ئەم ڕووەکە شلەیەک دەردەدات کە پێکهاتە کیمیاییەکەی هاوشێوەی ئەو پێکهاتانەیە کە لە دوپشک و جاڵجاڵۆکە و هێلکە شەیتانۆکەی ژەهراوی(لولپێچ) دا هەیە.

ئستورالیا ناسراوە بە ژینگە کێویە ترسناکەکەی، بەشی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بە مار و جەڵجاڵۆکە و تیمساح وباڵندەی هێرشبەر بەناوبانگە، لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتدا ڕووەکی هێندە ژەهراوی هەن کە هێماکانی ئاگادارکردنەوە لە زۆربەی شوێنەکاندا دەنراون.

ئەم ڕووەکە ناوی داری " gympie-gympie" لە زمانی خەڵکی " Gubbi Gubbi"(هاوڵاتی ڕەسەنی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئستورالیی) و لە لاتینەوە هاتووە، کە بە مانای "داری پێوەدان" دێت.

 

Stinging Trees: Plants that make you go hmmm... - Land for Wildlife