سێ خواردنی باو ئەگەری هەیە ببنە هۆی ژەهراویبوونی خۆراکی

2020-09-18

9276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژەهراویبوونی خۆراکی کاتێك روودەدات کە خواردنێكی پیسبوو بە بەکتریا یان ڤایرۆس بخورێت، یاخود بەشێوەیەکی هەڵە لێندرابێت.

بۆ ئەم مەبەستەش ماڵپەڕی "روسیا تودەی" ئاماژەی بە سێ لە دیارترینی ئەو خواردنانە کردووە کە زۆرینەمان رۆژانە دەیخۆین و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ژەهراویبوونمان، لەوانەش:

مریشك:

خواردنی مریشکی کاڵ یان مریشكێک کە بەباشی نەکوڵابێت ئەگەری هەیە ببێتە هۆی تووشبوون بە سالمۆنیلا، ئەمەش دەبێتە هۆی سکچوون و تالێهاتن و گرژبوونی گەدە.

برنج:

خواردنی برنج دوای یەکەمجار لە کوڵاندنی هیچ کێشەیەك دروست ناکات، بەڵام ئەگەر لە پلەی گەرمی ژووردا سارد ببێتەوە و دواتر گەرم بکرێتەوە ئەوا ئەگەری هەیە ببێتە هۆی سكچوون و رشانەوە.

فاسۆلیای سوور:

وێڕای ئەوەی کە سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە، بەڵام ئەگەر بە شێوەیەکی دروست نەکوڵێندرێت ئەوا ئەگەری هەیە زیانی بۆ تەندروستی هەبێت، بۆ ئەمەش دەبێت بەر لە کوڵناندی ١٠ خولەك بکرێتە ئاوەوە دواتر بکوڵێندرێت.

 

9 Home Remedies to Treat Food Poisoning