وێنە..شانۆیی باڵندەکانی گەرمیان نمایش دەکرێت

2020-09-18

3248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 چیرۆکی شانۆییەکە باس لە پزیشکێکی کورد دەکات لە ناو تیرۆرستانی داعشدا و بۆ ماوەی هەفتەیەک نمایش دەکرێت.

هونەرمەند مۆفەق عارف لهۆنی دەرهێنەری شانۆییەکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، چیرۆکی نمایشەکە باس لە بوونی پزیشکێکی کورد دەکات لە ناوتیرۆرستانی داعشدا کە لە پشت پیشەکەی خۆیەوە دوو ئەرکی گەورە ئەنجام دەدات، کە ئەویش هاوکاری کردن و ڕزگارکردنی کچان و ژنانی یەزیدی و  کچانی دیکەن، لەگەڵ پێدانی زانیاری بە هێزەکانی پێشمەرگە، لە ڕێگەی ئامێرە بێ تەلەکانەوە.

باسی لەوەش کرد ئەم کارە بەر لە شەش مانگ پێش ئێستا ئامادە بووە بۆ نمایش، بەڵام دۆخی نەخوازراوی تەندروستی ڕێگربووە لە نمایشکردن.

شانۆیی باڵندەکانی گەرمیان نووسینی سابیر نیکبەخت و دەرهێنانی مۆفەق عارف لهۆنیە، هاوکات هەریەک لە هونەرمەندان، گۆران سەرگەڵویی و عابد هەورامی و نژۆ ئەکرەم و شنیار بەکر ڕۆڵی تێدا دەبینن و بڕیارە لەسەرەتاکانی مانگی ئایندەدا بۆ ماوەی هەفتەیەک لە هۆڵی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کوردستان لە شاری سلێمانی نمایش بکرێت.

  No description available.

No description available.

 

No description available.