شێوازی ئامادەکردنی هەویری پیتزا

2020-09-18

20800 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرێك لە خانمان ناتوانن بە ئاسانی هەویری پیتزا دروست بکەن بەجۆرێك بتوانن ئەو پیتزایەی لەماڵەوە دروستی دەکەن وەکو پیتزای ئامادەکراو بێت لە ڕیستۆرانتەکاندا.

بۆ ئەو مەبەستە لێرەدا ڕێگەیەکی ئاسان دەخەینە ڕوو بۆ دروستکردنی هەویری پیتزا بە چەند هەنگاوێکی کورت:

کەرەستەکان:

سێ کەوچك خەمیرە

دوو کەوچك شەکر

١\٤ کوپ زەیتی زەیتون

دوو کەوچك خوێ

چوار کوپ ئارد

کوپ و نیوێك ئاوی گەرم

شێوازی ئامادەکردنی:

ئاوە گەرمەکە بکەرە ناو دەفرێکی گەورەوە و خەمیرەکەی تێبکە و بۆ ماوەی ٥ خولەك دایبنێ تا کەمێك هەڵدێت.

ئینجا شەکر و زەیت و خوێیەکەی تێبکە و تێکی بدە.

دواتر ئاردەکەی تێبکە و بیشێلە بەباشی تا بەتەواوی یەکدەگرێت.

هەویرەکە بکەرە ناو دەفرێکی چەور کراو بە زەیت و دایبپۆشە و بۆ ماوەی کاتژمێرێك لە شوێنێکی گەرمدا دایبنێ و جار جارە هەڵاوگێڕی بکە.

پاش هەڵهاتنی دەتوانیت پانی بکەیتەوە و کەرەستەی پیتزا بەپێی ئارەزوو بکەیتە سەری و بیبرژێنیت.

ژ.ن