لە کاتی یادی هاوسەرگیریدا پێویستە ئەم شتانە بکرێن

2020-09-18

22572 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گرنگ نییە کە ماوەی چەنێکە هاوسەرگیریت کردووە یادکردنەوەی ئەو ڕۆژە بەردەوام تایبەتە و تازەکردنەوەی خۆشەویستییە.

ماڵپەڕی " boldsky" باس لە چەند کارێک دەکات کە پێویستە لەو ڕۆژەدا ئەنجام بدرێت.

-دەتوانن دووبارە بچنە ئەو شوێنەی کە سەرەتا یەکتان تێدا بینیوە، ڕێستۆرانت بێت یاخود هەر شوێنێکی دیکە، ئەمە وادەکات هەمان هەستی سەرەتا تازە ببێتەوە و بزانن کە چۆن بەردەوام بوون و خۆشەویستی زیاد دەکات لە نێوانتاندا.

-دەتوانن دیاری بۆ یەکتر دروست بکەن، ئەمە چێژێکی تایبەتی هەیە دەتوانن ئەلبومێکی وێنە یاخود دیارییەک دروست بکەن کە نیشانەیە بۆ خۆشەویستییەکەتان.

-دەتوانن ئاهەنگێکی بچووک ساز بکەن و دووبارە خۆشەویستیتان دووپات بکەنەوە بۆ یەکتر وەک لە سەرەتای پەیوەندیدا کردووتانە.