پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-09-18

71598 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوەپێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

کۆمەڵێك گۆڕانکاری لە سروشتی کارکردنتدا ڕوودەدات و هەندێكیان دەبن بە سوپرایز بۆت، بەڵام لە کۆتاییدا لە قازانجی تۆدا دەبن.

گا 20/4 - 20/5

 ئەمڕۆ ئەگەری هەیە ڕووبەڕووی کێشەی تەندروستی ببیتەوە بەهۆی ماندووبوونی زۆرت لەکاتی کارکردندا، هەوڵبدە کاتی پێویست تەرخان بکەیت بۆ حەوانەوەت.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەمڕۆ باس لە هەندێك بابەتی هەستیار دەکرێت و لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵێك نهێنی ئاشکرادەبن کە بارودۆخی کارکردن ئاڵۆز دەکەن.

 قرژاڵ 22/6 - 22/7

 وا هەست دەکەیت کە کەسە نزیکەکانت ناچارت دەکەن شتێك بکەیت کە ئارەزووی ناکەیت، بەڵام بۆ ڕازیکردنی دڵی ئەوان ناچاردەبیت قبوڵی بکەیت.

شێر 23/7 - 22/8

بێهیوا مەبە لەو شتانەی کە ڕوودەدەن، لەگەڵ کاتدا هەموو شتێك دەگۆڕێت و باشدەبێت، تەنها دەبێت ئارام بگریت.

فەریك 23/8 - 22/9

گەیشتووی بە قۆناغێکی گرنگ لە ژیانی پیشەییتدا وبەهیوای ئەوەی کە بتوانیت سەرکەوتنی دیکە بەدەست بهێنیت و زیاتر بەرەوپێشەوە بچیت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

ڕۆژێکی پڕە لە هەست و سۆز، چاوت بەو کەسە دەکەوێت کە ماوەیەکی زۆرە خۆشت دەوێت و پەیمانی خۆشەویستی بەیەکتر دەدەن.

دووپشك 23/ 10-21/11

نەخەوتن تا کاتێکی درەنگ لە شەودا تووشی هیلاکی و شەکەتبوونی جەستەییت دەکات و وات لێدەکات نەتوانیت تەرکیز بکەیت لەکاتی کارکردندا

كەوان 22/11 - 21/12

ئەمڕۆ چارەسەری کێشەیەك دەکەیت کە لەگەڵ هاوپیشەکانت تووشی بویت بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکەتدا قسە دەکەیت و کۆتایی بە کێشەکان دەهێنیت.

گیسك 22/12 - 19/1

هەوڵبدە زیاتر ئاگاداری شێوازی قسەکردنت بیت لەگەڵ کەسانی دەورووبەرتدا و هەستیان بریندار نەکەیت.

 سەتڵ 20/1 - 18/2

لەگەڵ گرنگیدان بە ژیانی پیشەییت، تەندروستیت پشتگوێ مەخە و ئەگەر هەستت بە هەر کێشەیەك کرد سەردانی پزیشك بکە.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

بابەتێکی بەپەلە دێتە پێشەوە و پێویست دەکات بەزووترین کات چارەسەری بکەیت و ڕێگە بدەیت کاریگەری لەسەر کارەکانی دیکە هەبێت.