ئەم جۆرە پیاوانە بۆ هاوسەرگیری نابن

2020-08-12

21688 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێکهێنانی ژیانی هاوسەریی پێویستی بە بیرکردنەوە و هەڵبژاردنی کەسی گونجاو هەیە، نەک بڕیاری لە پڕ کە دواتر باجەکەی بە قورسی بدەیت و کەسێکی هەڵە هەڵبژێریت.

ماڵپەڕی "Life hack" لە بابەتێکدا باسی لەوە کردوە، بۆ هەڵبژاردنی کەسێک بۆ نێو ژیانی تایبەتیت جوانی نەکرێتە پێوەر، بەڵکو گرنگی بە کەسایەتی پیاوەکە بدرێت، لەگەڵ دڵنیابوونەوە لە تەبیعەت و رەفتار و بەرپرسیارێتییەکانی بەرامبەر ژیانی هاوبەش. خانمان ئاگاداربن لە هەڵبژاردنی پیاوی ژیانیاندا هەرگیز ئەم جۆرە پیاوانە نەکەنە هاوبەشی ژیانیان:

پیاوێک گرنگی بە هیچ نەدات هەموو قورساییەکان بخاتە ئەستۆی تۆ.

لەنرخ و بەهات کەمبکاتەوە و بەردەوام بەراورد بکات بە ئافرەتانی تر

پیاوی توڕە و هەڵچوو هەمیشە بۆ کارە باش و خراپەکان توڕە بێت.

لەهەموو شت بکۆڵێتەوە چ خواردن بێت یان پۆشاک یان هەر شتێک لە ژیانی تۆدا دەگوزەرێت، بە جۆرێک هەست بە نەمانی ئازادی کەسیی بکەیت.

پیاوێک بەردەوام گومانی لە هەموو شتێک هەیە و بۆ هەر بابەت و کارێک داوای رونکردنەوە بکات.

بەردەوام ئەو کارانە بکات کە تۆ توڕە دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا پشتگوێت بخات و گرنگی بە هەست و سۆزەکانت نەدات.

ئەو پیاوەی بەردەوام سەیری ئافرەت دەکات، گرنگ نییە ئافرەتەکە جوان بێت یان نا.

- پیاوێک کوڕی دایکی بێت نەتوانێت بەرپرسیارێتییە خێزانییەکان لە ئەستۆ بگرێت هەمیشە ڕاوێژ بە دایکی بکات بۆ هەنگاوەکانی ژیانی خێزانی.