دەرکەوتنی ئەم پەڵەیە لە ڕاندا دەکرێت ئاماژەبێت بۆ نەخۆشییەکی مەترسیدار

2020-08-12

50900 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم یەکێکە لەو حاڵەتە مەترسیدارانەی کە ژمارەیەکی زۆر نیشانەی هەیە، بەڵام زۆرکات تووشبووەکە جیایناکاتەوە و نیشانەکانی ناناسێتەوە.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی "The Healthy" ئاماژەی بەوەکردوە، دەکرێت کەسانێکی زۆر کە تووشی ئەم نەخۆشییە بوون نەزانن و خۆیان رووبەڕووی مەترسیی گەورە بکەنەوە، بەمەش ئەگەر هەیە دۆخی تەندروستیی جەستەیان بەڕاددەیەکی زۆر تێكبچێت.

ئەنسۆلین رێگە بە گلوکۆزی خوێن دەدات بچێتە خانەکانەوە و خواردن بە جەستە بدات، بۆ ئەو کەسانەی کە تووشبووی شەکرەن لە جۆری دووەم، کاتێك پەنکریاسیان بەباشی کار ناکات، ئاستی شەکری خوێنیان بەرزدەبێتەوە، لەم حاڵەتەشدا چەند نیشانەیەکی نائاسایی لە جەستەیاندا دەردەکەوێت.

نیشانە ئاگادارکەرەوەکانیش زۆرن، بەڵام یەکێك لەو نیشانانە کە خەڵك نازانێت ئاماژەن بۆ ئەم نەخۆشییە بریتییە لە دەرکەوتنی پەڵەی تۆخ لەسەر پێست، بەتایبەت لەسەر ڕان و مل و بنباڵەکان، دەکرێت ئەم پەڵانە بەڕاددەیەکی زۆر بە جەستەدا بڵاوببنەوە یاخود تەنها لەو شوێنانەدا دەربکەون کە چرچبوون.

هەروەها پێستی مل رەنگەکەی تۆخ دەبێت یاخود ئەستوورتر دەردەکەوێت لە حاڵەتی ئاسایی، دەکرێت ئەم نیشانەیە لە ران و بنباڵەکانیشدا دەربکەوێت، ئەگەر ئەم نیشانانە بەروونی بینران لە جەستەدا ئەوا دەبێت بەزووترین کات سەردانی پزیشك بکرێت.