ئەم نیشانانە پێت دەڵێن هاوبەشی ژیانت تەنیا خۆی لا مەبەستە

2020-08-12

12353 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 ژیان لەگەڵ کەسێکدا کە تۆی بۆ گرنگ نەبێت ئەستەمە و پێویستی بە ئارامگرتن و هەوڵێکی زۆر هەیە بۆئەوەی بتوانن تووشی گرفت و کێشە نەبن لەگەڵیدا.

ماڵپەڕی "Life Hack" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، شەش نیشانە دەریدەخەن، هاوسەرەکەت خۆپەرستە و تەنها گرنگیی بەخۆی دەدات، ئەوانیش:

١. بڕیاری تاكلایەنە دەدات و گرنگی بە راوبۆچوونی تۆ نادات هەرچەندە بڕیارەکە گەورەبێت و پەیوەندی بە ژیانی هەردووکتانەوە هەبێت.

٢. هاوسەرەکەت هەموو کات وابیردەکاتەوە کە هەرگیز هەڵە ناکات و داوای لێبوردن ناکات هەرچەندە  ببێتە هۆکاری بێتاقەتی بۆت.

٣. هەموو شتێك بەئارەزووی ئەو دەڕوات و گرنگی بە ویستەکانی تۆ نادات.

٤. هەست دەکەیت لەژێر فشاردایت و هەموو کاتێك دەبێت شتێك بکەیت کە ئەو رازی بکات، لەم حاڵەتەدا دڵی تۆی بەلاوە گرنگ نییە.

٥. کاتێك شتێك روودەدات زۆر بە توندی تووڕەدەبێت و وەڵامدانەوەکانی زیاد لە پێویست دەبن.

٦. بەردەوام گرنگی بەوە دەدات کە هەرچییەك بکەن بەدڵی ئەو بێت و ئەو بحەوێتەوە و گرنگییە بەلایەوە هەستی تۆ چۆنە.

ب.ع