چۆن خۆت لە دەستبڵاوی رزگاردەکەیت؟

2020-08-11

5682 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەسانێک هەن کە زۆر ژیرانە ژیانیان ڕێکدەخەن و کەسانێکیش هێندە  دەستبڵاوانە پارە خەرج دەکەن کە مایەپووچ دەبن. ئەگەر تۆ لە کۆمەڵەی دووەمیت، بزانە کە هێشتا دەتوانیت باری داراییت بگۆڕیت بە خەرجکردنی ژیرانەی پارە و پاشەکەوتکردنی زیاتر.

بەگوێڕەی هەواڵێکی ماڵپەڕی برایتساید، کۆمەڵێک  شت هەن کە دەبێت واز لە خەرجکردنی پارە بهێنیت تیایاندا، ئەگەر بتەوێت پارەی زیاتر پاشەکەوت بکەیت:

١. نانخواردن لە دەرەوە

٢. بەشداریکردن لە خزمەتگوزاری پەخشی فیلم و زنجیرە

٣. کڕینی بلیتی یانسیب

٤. دەستبڵاوی زۆر لە پشووەکاندا

٥. لەدەستنەدانی هیچ فرۆشتن، ئۆفەر...هتد

٦. ناو تۆمارکردن لە هۆڵی لەشجوانی و نەڕۆشتن بۆی

٧. کڕینی کەلوپەل بێ بیرکردنەوە

٨. کڕینی کەلوپەلی سەرەبۆگیراو لە فرۆشگاکاندا

٩. بەکارهێنانی کەلوپەلی سەفەری

١٠. کڕینی مۆدێلی نوێی تەکنەلۆژی

١١. خوێندنەوەی کتێبی بەرگ ڕەق

ب.ع