ڤیدیۆ.. ساتی تەقینەوەی گڕکانێک لە ئیندۆنیسیا

2020-08-11

3641 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گڕکانێک لە چیای سینابونج لە هەرێمی سۆماترەی باکوری ئیندۆنیسیا تەقییەوە، ئەمەش سێهەم گڕکانە لە شەممەی رابردووەوە تا ئێستا کە لەو وڵاتەدا تەقیبێتەوە.

هاوکات، تەقینەوەی گڕکانەکە بووە هۆی دروستبوونی هەورێک لە دوکەڵ و خۆڵەمێش بە بەرزی حەوت هەزار و ٥٠٠ مەتر لە هەوادا، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە تائێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زیانەکانی گڕکانەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

سەنتەری زانستی گڕکانەکان و کەمکردنەوەی مەترسییە جیۆلۆجیەکان لە ئیندۆنیسیا رایگەیاند، "گڕکانەکەی دوێنێ کاتژمێر ٣:١٦ خولەک تەقیوەتەوە و دواتریش بەردەوام بووە.

لە ئەیلولی ٢٠١٣ەوە، گڕکانەکانی چیای سینابونج بەشێوەی وەرزی دەتەقنەوە و دەبنەهۆی ئاوارەبوونی دەیان هەزار هاونیشتمانی.