ئەمشەو ڕووداوێکی دەگمەنی گەردوونی بە چاو دەبینرێت

2020-08-11

19375 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە کاتێکدا کلکداری (NEOWISE) خەریکە لە کۆمەڵەی خۆر دەردەچێت، ئەمشەو ژمارەیەکی زۆر کلکدار بە ئاسمانی زەوییەوە دەبینرێن.

لە کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوەوە، بارینی کلکداری جیاواز دەستی پێکردوە کە بە "Perseid" دەناسرێن و ئەمشەویش ژمارەیان دەگاتە لوتکە و لە هەموو شەوەکانی ڕابردوو جوانتر دەبینرێن.

ئەم ژمارە زۆرەی کلکدارەکان بە هۆی بڵاوبوونەوەی پاشماوەی کلکداری "Swift-Tuttle"ـەوەیە و بە جوانترین بارینی کلکدار دادەنرێت بەدرێژایی ساڵ، چونکە لە مانگی کانوونی یەکەمیشدا جارێکی دیکە بارینی کلکدار دەست پێدەکات، بەڵام هێندە ژمارەیان زۆر نییە و بە جوانیش نابینرێن.

جگە لە کەشوهەوا، تەنیا یەک کێشە لە دیمەنەکەی ئەمشەودا هەیە، ئەویش ئەوەیە کە لە هەمان کاتی دەرکەوتنیاندا مانگیش بە گەورەیی و بە ڕووناکی دەردەکەوێت، ئەمەش وادەکات ژمارەی کلکدارەکان کە بە چاو دەبینرێن لە ٦٠ دانە لە کاتژمێرێکەوە کەم ببێتەوە بۆ ١٥ دانە لە کاتژمێرێکدا.

بۆ بینینی کلکدارەکان دەتوانیت لە دوای کاتژمێر ٩:٠٠ی ئەمشەوەوە بڕۆیتە دەرەوە و لە شوێنێکی تاریک تەماشای ئاسمان بکەیت، بەڵام لە کاتژمێر ٢:٠٠ی بەرەبەیاندا ژمارەیان دەگاتە لوتکە.

 ب.ع