بۆچی لە کاتی خەوتندا لەناکاو وا هەست دەکەین دەکەوینە خوارەوە؟

2020-08-09

53394 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەکادیمیای ئەمەریکی بۆ  بواری خەوتن هۆکاری ئەو حاڵەتەی دیاریکردووە کە لە سەرەتای خەوتماندا تووشمان دەبێت کە وا هەست دەکەین دەکەوینە خوارەوە.

ئەکادیمیاکە ئاماژەی بەوەکردووە، لەکاتی خەوتندا ماسولکەکان دەچنە حاڵەتی حەوانەوەوە، ئەمەش مایەی حەوانەوەیە و ئاماژەیە بۆ خەوتن، بەڵام مێشك هەندێكجار ئەم حاڵەتە بەشێوەیەکی هەڵە لێكدەداتەوە و بە ئاماژەیەکی راستەقینەی دادەنێت بۆ کەوتنە خوارەوە، بەگوێرەی ماڵپەڕی "الوطن".

لە دیارترین هۆکارەکانی ئەمەش بریتییە لە زیادەڕۆییکردن لە خواردنی کافایین، کەمخەوی، دڵەڕاوێ، قەلەقی، درەنگ خەون و فشار و تێكچوونی دەروونی.

ژ.ن