دەتەوێت بگەیت بە ئامانجەکانت؟ واز لەم خوانە بهێنە

2020-08-09

5180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کێ لە ئێمە پلانی بۆ داهاتووی دانەناوە و خەونێکی نەبووە کە ویستبێتی رۆژێك پێی بگات؟ بەڵام رەنگە زۆرینەمان رێگەی هەڵەمان هەڵبژاردبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەمان ئەمەش وایکردووە وابزانین ئەستەمە بۆیە پشتگوێمان خستووە و چیتر هەوڵمان بۆنەداوە.

بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان گرنگە هەر یەکێك لە ئێمە پلانی تۆکمەی هەبێت هەموو جارێکیش کە شکستمان هێنا ئەوا پێویستە رێگەی هەوڵدانەکەمان بگۆڕین نەك واز لە ئامانجەکەمان بهێنیت.

ماڵپەڕی "العربیة" ئاماژەی بە پێنج رێنمایی گرنگ کردووە کە یارمەتیمان دەدەن بگەین بە ئامانج و خەونەکانی ژیانمان، لەوانەش:

١. لەکاتی بەکارهێنانی کاتدا رێكوپێكبە: چونکە ئەوە بزانە ئەگەر نەتوانیت بەباشی کاتەکانت رێكبخەیت ئەوا کات دووژمنی تۆ دەبێت.

٢. تەرکیزنەکردنت و گرنگینەدانت بەو خەڵاتەی دوای ماندووبوون دەستت دەکەوێت.

٣. وازهێنانت لە ئامانج و ویستەکانت و چاوەڕوانی کردن.

٤. دووربکەوەرەوە لە شێوازی مامەڵەکردنی نەرێنی لەگەڵ خەڵک و دانانی پلانی تایبەت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت.

٥. ترس رێگریە لەبەردەم سەرکەوتن هەوڵبدە لەپێچەوانەوە سوودی لێوەربگریت.

ژ.ن