پێنج خوو کە وادەکەن بەساڵاچوون دوابکەوێت و تەمەنی گەنجی درێژبێت

2020-08-09

11876 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوە نوێیەکانی زانکۆی هارڤاردی ئەمەریکی ئاشکرایکردووە کە خووە تەندروستەکان ١٠ ساڵ لە تەمەنی مرۆڤ زیاد دەکەن، ئەم خووانەش لە پێنج خاڵدا کۆکراونەتەوە.

بەگوێرەی بنکەی تەندروستی ئەمەریکی بۆ نەخۆشییەکان و پارێزگاریکردن لێیان، جگەرەکێشان بە  هۆکاری سەرەکی ٤٨٠ هەزار حاڵەتی مردن دادەندرێت لە جیهاندا، هەروەها کحول ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە و رووداوەکانی هاتوچۆ زیاتر دەکات، وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "بەزکیتۆ"دا ئاماژەی پێکراوە.

پسپۆڕانیش رێنمایی دەدەن بەوەی کە پارێزگاری لە کێش بکرێت و خواردنی تەندروست بخورێت کە دەوڵەمەند بێت بەو ماددە خۆراکییانەی جەستە پێویستی پێیانە نەك لە زیانی ئەوەدا بن، لەگەڵ ئەمانەشدا بەشێوەیەکی رۆژانە وەرزش بکرێت بۆماوەی ٣٠ خولەك بۆئەوەی لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان دووربکەونەوە و نیشانەکانی پیربوونیش دوادەکەوێت.

لەم بارەیەشەوە توێژەران ئاماژەیان بەوەکردووە کە ئەگەر ستایلی ژیان تەندروست بێت ئەوا کاریگەریی لەسەر درێژبوونی تەمەنی کەسەکان دەبێت.

 ژ.ن