لە یەکەم بینیندا پیاوان سەرنجی ئەم شتانە دەدەن لە ژناندا

2020-08-09

21599 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یەکەم بینیندا ژنان گرنگە بەلایانەوە بەجوانترین و باشترین شێوە دەربکەون بۆ ئەوەی بتوانن سەرنجی بەرامبەرەکەیان رابکێشن و پەیوەندییەکی دروست بنیاد بنێن.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "بەزکیتۆ" ئاماژەی بە دیارترینی ئەو شتانە کردووە کە لە یەکەم بینیندا پیاوان سەرنجی دەدەن و باشتروایە بەشێوازە دروستەکەیان بکرێن، بەم جۆرە:

یەکەم: کە لە هەموو شتێک گرنگتر ئەوەیە ژنەکە بە سروشتی مامەڵە بکات لەهەمانکاتدا پارێزگاری لە خانمێتى خۆی بکات، چونکە شێوازی مامەڵەکردن یەکێکە لەو شتانەی کە سەرنجی پیاوان رادەکێشێت.

دووەم: لە یەکەم بینینەوە هەموو شتێک لەبارەی خۆتەوە باس مەکە، چونکە پیاوان سەرنجی قسەکان دەدەن.

سێیەم: ئەو بابەتانە باس مەکە کە پیاوان ئارەزووی ناکەن و رقیان لێیەتی، چونکە سەرنجی ئەوە دەدەن کە تاچەند کەسێکی رووخۆشە.

چوارەم: جلێکی سادە و جوان لەبەر بکە و زیادەڕۆیی لە جوانکاریدا مەکە، چونکە پیاوان سەرنجی ماکیاژ و نینۆکەکان و کەرەستە جوانکارییەکان دەدەن.

پێنجەم: گوێی بۆ بگرە و رێگەی پێبدە کە باسی خۆی بکات، چونکە پیاوان ئارەزووی ژنی زۆربڵێ ناکەن.

ژ.ن