کۆمەڵێک ئامۆژگاریی بۆ نەهێشتنی قالۆنچە و سیسرک و مێروو لە ماڵدا

2020-08-09

19797 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەروەک دەزانرێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما مێرووەکان وەک قالۆنچە و سیسرک و مێروولە لە ماڵدا و بەتایبەت لە چێشتخانەدا زۆر دەبن، کە دەتوانرێت بە رێگەی ئاسان لە ماڵ و چێشتخانەکەتدا نەیانهێڵیت.

ماڵپەڕی هووم تایبەت بە کاروباری ماڵ لە بابەتێکدا کۆمەڵێک ئامۆژگاریی خستووەتەڕوو بۆ نەمانی سیسرک و قالۆنچە و مێروو لە ماڵ و چێشتخانەدا:

- پێویستە خۆراکەکان لە کیسی سەرداخراودا هەڵبگیرێن بۆ ئەوەی بۆنەکەی سەرنجی ئەو جۆرە مێرووانە رانەکێشێن.

- مێز و مەخزەن و پلیکانەکان رۆژانە بەردەوام لە پەڵەی خۆراک پاکبکرێنەوە.

- پێویستە بەردەوام چێشتخانە بە خاوێنی رابگیرێت و پاشماوەکان فڕێبدرێن.

- زەوی و سنگی کەوانتەر لە پەڵە و شلەی خۆراک پاکبکرێنەوە.

- چێشتخانە وشک بێت نەک تەڕ و شێدار بێت، رێگە بە لێچوونی ئاو نەدرێت بەتایبەت لە شوێنی هەڵگرتنی خۆراک و مەنجەڵ و قاپدا.

- پێویستە ئەو بۆریانەی ئاویان لێدەچێت بەخێرایی چاکبکرێنەوە و شوێنی هەڵگرتنی کەرەستەکانی خۆراک وشکبێت.

- رێگە نەدرێت هیچ قاپێکی پیس کە خۆراکی پێوەیە لە سنگی کەوانتەر و مێزی نانخواردن بەجێبهێڵرێت.

ئ.ل