چەند گیراوەیەکی سروشتیی بۆ ڕەنگکردنی برۆ لە ماڵەوە

2020-08-09

5670 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گرنگیدان بە ڕەنگ و پڕی و جوانی برۆ یەکێکە لە مۆدە باوەکانی ئەم سەردەمە، خانمان دەتوانن بەبێ بەکارهێنانی کەرەستەی کیمایی برۆیان بە رێگەی سروشتی بۆیە بکەن بە جۆرێک بگونجێت لەگەڵ رەنگی پێست و قژیان.

ماڵپەڕی لەها لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند گیراوەیەکی سروشتیی کردووە بۆ بۆیەکردنی برۆ لە ماڵەوە:

کاکاو

زیاتر بۆ ئەو جۆرە پێستانە بەکاردێت کە کراوە و مامناوەندن، کەوچکێکی بچوک جێڵی ئەلۆڤێرا بە هەمان بڕ کاکاوی تێبکرێت، لەگەڵ کەپسولی ڤیتامین ئی و بڕێکی زۆر کەم هاڕاوەی خەڵوز تێکەڵ بە یەکتری بکرێن و لە رێگەی ماسکاراوە بدرێت لە برۆ، بۆ ماوەی دوو مانگ و هەفتەی سێ جار لێبدرێت، دەتوانیت ماوەی گیراوەکە لە ساردکەرەوەدا بۆ ماوەی سێ هەفتە هەڵبگریت.

قاوە:

 رەنگی برۆ قاوەی تۆخ دەکات لەگەڵیدا برۆ بەهێز و پڕ دەکات، دوو کەوچکی گەورە قاوە لەگەڵ کەوچکێکی بچوک کاکاو کەوچکێکی گەورە زەیتی گوێزی هیندی و کەوچکێکی گەورە هەنگوین تیکەڵبکرێن، بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بە برۆوە بێت و دواتر بە ئاوی ئاسای بشۆرێت، بۆ ماوەی سێ هەفتە دەتوانیت لە ساردکەرەوەدا هەڵیبگریت.

خەنە:

بۆ ئەوەی برۆ رەنگی کراوە بێت و ئەم رێگە بەکاربێنە، کەوچکێکی بچوک خەنە لەگەڵ کەوچکێک چای کوڵاو و بڕێکی کەم زەردەچەوە تێکەڵبکە، بۆ زیاتر کاڵبوونی رەنگەکەی دەتوانیت لەبری چاکە ئاوی لیمۆی تێکەڵبکەیت، بۆ ماوەی ٢٠ خولەک پێوەی بێت ئەگەر بتەوێت رەنگەکەی تۆخ بێت بۆ دوو کاتژمێر پێوەی بێت دواتر بە ئاوی ئاسایی بیشۆ.

لیمۆ:

برۆی زەرد یان زۆر کاڵ ئەم رێگە بەکاربهێنە، لەبری ئەوەی پێویست بکات برۆ قەسر بکەیت ئەم گیراوە باشترە.

کەوچکێکی بچوک ئاوی لیمۆ تێکەڵ بە نیو کەوچکی بچوک هەنگوین بکە و بیدە لە برۆت، بۆ ماوەی ١٠ خولەک پێوەی بێت دواتر بیشۆ و وشکی بکەرەوە، رۆژانە چەند جارێک دووبارەی بکەرەوە تاکو ئەو رەنگە دەردەچێت کە دەتەوێت.

عصب البحرين | 4 وصفات طبيعية لصبغ الحاجبين

ئ.ل