ئەو خۆراکانەی دوای بەسەرچوونیشیان دەتوانیت بەکاریانبهێنیتەوە

2020-08-09

11093 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شارەزایانی بواری خۆراک ئاماژەیان بەوەکردووە، هەندێک لە بیرکردنەوەکان دەربارەی ماوەی بەسەرچوونی خۆراک هەڵەیە، بەشێک لە خۆراکەکان دوای ئەوەی مێژووی بەسەرچوونیان تەواو دەبێت دەتوانیت دووبارە بەکاریانبهێنیتەوە.

ماڵپەڕی ئینسایدەرلە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، پۆل فانلندام دەستەی لێکۆڵینەوە لە سەنتەری خۆراک و خواردنەوەکان لە زانکۆی جۆنسۆن ویڵز ئاشکرایکردووە، پێویستە زیاتر گرنگی بە کەش و شوێنی هەڵگرتنی ماددە خۆراکییەکان بدرێت لە بری مێژووی بەسەرچوونەکەی.

کۆمەڵێک خۆراکی دەستنیشان کردووە کە دەتوانرێت دوای بەسەرچوونی مێژووی بەکارهێنانەکەی بەکەڵکی خواردن بێت، ئەوانیش:

- ماکەرۆنی وشک، تا دوو ساڵ دوای بەسەرچوونی بەکاردێت

- هێلکە، دەتوانرێت دوای بەسەرچوونی مێژووەکەی سێ بۆ پێنج هەفتەی تریش بەکاربێت.

- گۆشتی سور و مریشک، ئەگەر بەشێوەی بەستوو بکڕدرێت دەتوانرێت چەند ڕۆژێک دوای بەسەرچوونی ماوەکەی بەکاربهێنرێت.

- ماسی بەستوو، دەتوانرێت دوای چەند هەفتەیەک لە مێژووی بەسەرچوونەکەی بەکاربهێنرێت.

- پەنیر، لەو خۆراکانەیە بە گۆڕانی ڕەنگ و بۆنەکەی دەردەکەوێت سەلامەتە بۆ خواردن یاخود نا، نەک بەراوری بەسەرچوونەکەی.

- سەوزە، دەتوانرێت بخرێتە کیسەوە و لە بەفرگردا بۆ ماوەیەکی زۆر هەڵبگیرێت.

- بەرهەمەکانی شیر، پێنج ڕۆژ یان زیاتر دوای ماوەی بەسەرچوونی دەتوانرێت بەکاربێت.

ئ.ل