ئایا خواردنی ماسی و ماست پێکەوە زیانیان هەیە؟

2020-08-07

26590 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەندێک کەس بڕوایان وایە خواردنی ماسی لەگەڵ ماست یان شیر و بەرهەمەکانیدا تووشی ژەهراوی بوونیان دەکات و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵە لەسەر پێست.

ماڵپەڕی "ئێن دی تی ڤی" بڵاویکردەوە، زانستی پزیشکی بەتەواوی ڕایەکی پێچەوانەی هەیە و بەپشت بەستن بە توێژینەوەکان و تاقیکردنەوەکان دەرکەوتووە، ئەو بیروڕایە تەنها قسەیەکی باوە و لەڕووی پزیشكییەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

لەڕووی زانستییەوە هیچ هۆکارێك نییە وابکات ماسی و بەرهەمە شیرەمەنییەکان بەیەکەوە نەخورێن، دیارترین نمونەش ئەو خواردنە جیهانییانەیە کە ماسی و شیر بەیەکەوە کۆدەکاتەوە.

تەنها لەم کاتەدا دەبێت لەوە دڵنیاببنەوە کە ماسییەکە و بەرهەمە شیرەمەنییەکە کوالیتی باش بێت و تێكنەچووبێت، ماسییەکە تازە بێت و بەڕێگەیەکی دروست ئامادەکرابێت.

بەڵام لە هەندێك حاڵەتی کەمدا ڕەنگە خواردنیان بەیەکەوە بۆ هەندێك کەس ببێتە هۆی تووشبوون بە هەستیاریی بەتایبەت لەو کەسانەدا کە کێشەی هەرسکردنی ماددەی لاکتۆزیان هەیە و هەستیارن بە رهەمە سپیاییەکان.

Health | The Times of India

ئ.ل