چوار مەترسیدارترین ڕێگە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش

2020-08-07

6296 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆر کەس بۆ دابەزاندنی چەورییە زیادەکانی لەشیان ڕێگەی جیاواز تاقیدەکەنەوە، کە هەندێکیان مەترسیدارن و ئەگەری هەیە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ژیانیان.

ماڵپەڕی ئیت زیس لە بابەتێکدا ئاماژەی بە پێنج مەترسیدارترین ڕێگە کردووە بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە ئەوانیش:

١.قوتدان و خواردنی تۆپەڵی لۆکە

زۆر کەس پێنج تۆپەڵی بچوک لۆکە لەگەڵ ئاو یان سەربەست دەخۆن ئەمەش بە مەبەستی پڕبوونی گەدەیان و نان نەخواردن، بەڵام ئەگەری هەیە توشی گرفتی گەدە و هەوکردنی ڕیخۆڵە و خنکان ببنەوە.

٢.خواردنی کرمی شریتی

زۆر کەس بڕوایان وایە خواردنی ئەو جۆرە کرمە یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشی جەستە، بەڵام ئەگەری هەیە بەد هەرسی و هەوکردن و کەمخوێنی و هەوکردنی ڕیخۆڵەی لێبکەوێتەوە.

٣.شۆردنەوەی کۆڵۆن بە قاوە

هەندێک کەس ئەم ڕێگەیە بەکاردەهێنن ئەمەش بۆ نەمانی پیساییەکانی ناو کۆڵۆن کە ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە، بەڵام گرفتی تەندروستیی جیاوازی بەدوادا دێت.

٤.خواردنی پارچە سەهۆڵ

زۆر کەس ئەم بیرۆکە بەکاردەهێنن کە گرفتی دڵە کزە و تێکدانی کرداری هەرسی لێدەکەوێتەوە، لەگەڵ هەستیاربوونی ددانەکان و ئاوسانی گەدە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستەی بەدوادا دێت.

رجيم مكعبات الثلج لنحت الجسم في أيام قليلة | مجلة الجميلة

ئ.ل