خانمە پەیامنێرێکی ئێن ئاڕ تی ژیانی هاوسەریی پێکهێنا

2020-08-07

189687 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمە پەیامنێری کەناڵی ئێن ئاڕ تی گولیستان قوربان هاوسەرگیریی لەگەڵ هاوپیشەیەکی خۆی کردووە بەناوی مەعسوم رەنجبەر.

گولیستان لە لێدوانێکیدا بە دیجیتاڵ میدیایی ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە، کە وابڕیاربووە لە ٨ی نیسانی ڕابردوو هاوسەرگیریی بکەن، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاهەنگەکەیان دواخستووە، هەرچەندە پێشتر ئامادەکارییان بۆ ئاهەنگەکە کردبوو.

ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی ڕێکارە تەندروستییەکانەوە ئاهەنگەکەی لە شوێنێکی کراوە و بە بێدەنگی و بە ئامادەبوونی خانەوادەی هەردوولا لە شاری ئامەد سازکراوە.

مەعسوم ڕەنجبەر هاوسەری گولیستان پیشەی ڕۆژنامەنووسییە و خەڵکی ئامەدی باکوری کوردستانە.

گولیستان خەڵکی ئامەدە و لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ وەک پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە باکوری کوردستان دەست بەکاربووە و تاکو ئێستاش لە کارکردن بەردەوامە.

ئ.ل