پێنج دەرمان ئارەزووی سێکسی لاوازدەکەن

2020-08-06

57228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەندێكجار پیاوان لە تەمەنێکی دیاریکراودا تووشی کێشەی لاوازبوون و نەمانی ئارەزووی سێکسی دەبنەوە، بەڵام ڕەنگە بەهۆی بەکارهێنانی هەندێك دەرمانی جیاوازەوە پێش ئەوەی تەمەنیان گەورە ببێت تووشی ئەم کێشەیە ببن.

ماڵپەڕی تایم لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە دیارترینی ئەو دەرمانانە کردووە کە ڕەنگە کاریگەریی نەرێنییان لەسەر توانا و ئارەزووی سێکسی هەبێت لە پیاواندا، ئەوانیش:

١دەرمانی دابەزاندنی فشاری خوێن، چونکە کاریگەریی لەسەر کۆئەندامی زاوزێ دەبێت و توانای سێکسی کەمدەکاتەوە.

٢دەرمانی ئارامکەرەوە و دژە خەمۆکی، بەهۆی ئەوەی دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی دروستکردنی هۆرمۆنەکانی نێرینە.

٣چارەسەری هۆرمۆنی، کە دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی دروستکردنی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە جەستەی پیاواندا، بەمەش دەبێتەهۆی لاوازبوونی توانای سێکسی.

٤ماددەی برۆم کە لە دەرمانەکانی تایبەت بە جگەر و دژە هەوکردن و دەرمانی نەخۆشییەکانی دڵ و کۆئەندامی بەرگریدا هەیە، ئەم ماددەیە توانای سێکسی لاوازدەکات.

٥. دەرمانی دڵەکزە و گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سوورێنچك، ئەم دەرمانە هەندێكجار دەبێتەهۆی لاوازبوونی توانای سێکسی و ئەگەر زۆر بەکاربهێنرێت ڕەنگە ببێتەهۆی لەدەستدانی توانای سێکسی بە تەواوەتی.

ب.ع