ئەم خۆراکانە سیستەمی خەوت تێک دەدەن

2020-08-06

11401 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەندین شتی جیاواز هەن کە کاریگەریی لەسەر نووستن دادەنێن، وەک فشاری دەروونی، نەخۆشییە جیاوازەکان، لەوانە شەکرە و نەخۆشیی گورچیلە، لەگەڵ ئەوەشدا یەکێک لەو هۆکارانەی کە ئەگەری هەیە کاریگەریی هەبێت لەسەر تێکدانی سیستمی نووستن، جۆری ئەو خواردنانەیە کە ڕۆژانە دەخورێن.

لە بابەتێکی تەندروستیدا ماڵپەڕی "Health & Human Research" ئاماژەی بە چەند خۆراکێک کردووە، کە لەلایەن پسپۆڕانی خۆراکەوە خراونەتەڕوو و هۆکارن بۆ تێکدانی سیستمی نووستن، لەوانە:

-خۆراکە ترشەکان وەک لیمۆ (ڕاددەی ترشێتیی زۆرە و کاریگەریی لەسەر هاوسەنگیی ترشێتیی گەدە دەبێت، هەروەها دەوڵەمەندە بە شەکر کە جەستە چالاکدەکاتەوە).

-برۆکلی (بڕێكی زۆری لە ڕیشاڵ تیادایە، کە سیستمی هەرس سەرقاڵدەکات و خەو تێکدەدات).

-ئەو خۆراکانەی کە بڕێکی زۆر ئاویان تیادایە، وەک شووتی، خەیار و کاهوو (وا لە کەسەکە دەکات لەکاتی خەوتندا پێویستبکات میز بکات).

-گۆشت (بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر لە چەوری).

-خۆراکە توونەکان (ئازاری گەدە دروستدەکەن و ترشێتیی ناو گەدە خراپ دەکەن).

-شیرینییەکان، بەتایبەت چۆکلێت (بڕێکی زۆری شەکر و کافاینی تیادایە، کە جەستە چالاکدەکەنەوە).

-خواردنە خێراکان (بەهۆی هەبوونی چەوریی زۆر، کە ماوەیەکی درێژخایەنی پێویستە بۆئەوەی هەرس بکرێت.)

ب.ع