بەم ڕێگایانە جلشۆرەکەت لە بەکتریا بپارێزە

2020-08-06

6701 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەوانەیە تێکەڵەیەک لە ماددەی پاککەرەوە و ئاوی گەرم ڕوویەکی نوێ بە جلوبەرگەکانت ببەخشێت، بەڵام زۆرکات ئەمانە ژینگەیەکی لەبار بۆ دروستبوونی بەکتریا دروستدەکەن.

بۆ ڕێگریکردن لە دروتسبوون و زیادبوونی بەکتریا لەناو جلشۆرەکەتدا پێویستە ئەم ڕێگایانە بگریتەبەر:

١. وشککردنەوەی جلشۆرەکە

دوای هەموو جلشۆردنێک، هەموو شوێنە تەڕەکانی جلشۆرەکە وشکبکەرەوە، تەنانەت پارچە لاستیکییەکانی و دەرگاکەشی.

٢. دەرگاکەی بە کراوەیی بەجێبێڵە

بە گشتی بەکتریا لە شوێنی تاریک و شێداردا گەشەدەکات، ئەمەش بە دیاریکراوی ناو جلشۆرەکەتە دوای تەواوبوونی کارەکەی، بۆیە باشتر وایە دەرگاکەی بە کراوەیی بەجێبهێڵیت تاکو هەواگۆڕکێ ڕووبدات.

٣. خێرا دەرهێنانی جلی تەڕ

جلە تەڕ و شێدارەکان باشترین شوێنن بۆ بەکتریاکان، بۆیە مەهێڵە کاتێکی زۆر لەنێو جلشۆرەکەتدا بمێننەوە.

٤. بەکارهێنانی تایتی گونجاو

شامپۆی جل یەکێکی دیکەیە لە ژینگە لەبارەکان بۆ بەکتریا لەنێو جلشۆرەکاندا، بەتایبەت ئەو کاتانەی بڕێکی زۆریان لێبەکاردەهێنیت و لەنێویاندا دەمێننەوە، هەوڵبدە تایتی وشک بەکاربهێنیت و ئەگەر شلەکانیشت بەکارهێنا کەمی لێبەکاربهێنە تاکو نەمێنێتەوە.

ب.ع