سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی مێخەک بۆ تەندروستیی جەستە

2020-08-05

28951 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە یەکێک لە جۆرە باوەکانی بەهارات هەژمار دەکرێت کە بۆ خواردن و مەبەسەتی جیاوازتر بەکاردێت، جگە لەوەی تامێکی خۆش دەدات بە خۆراک سوودیش بە جەستە دەگەیەنێت و لە نەخۆشییە درم و ڤایرۆسییەکان دەیپارێزێت.

ماڵپەڕی میدیکەڵ نیوس تودەی ئاماژەی بە کۆمەڵێک لە سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی مێخەک کردووە بۆ جەستە، ئەوانیش:

-بڕێکی زۆر ماددەی خۆراکی و ڤیتامینی تێدایە کە بەهۆیەوە بەرگریی جەستە دژی ڤایرۆس و تەنە نامۆکان بەهێز دەکات.

- ماددەی دژە هەوکردن و ئۆکسانی تێدایە، هەوکردنەکانی جومگە ناهێڵێت و وەک ئازارشکێن ڕۆڵ دەبینێت.

- هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە کەمدەکاتەوە و سەرما و هەڵامەت و کۆکە و ڕەبۆ و هەوکردنی گیرفانەکانی لوت ناهێڵێت.

- بە لەناوبەری بەکتریا و ڤایرۆس دادەنرێت

- هەوکردنی پوک و ددان ناهێڵێت

- کۆئەندامی هەرس باش دەکات و دڵە کزە ناهێڵێت

- ئارەزووی سێکسی باشتر دەکات

- رێژەی شەکر لە خوێندا ڕادەگرێت و گرفتەکانی دڵ و نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە.

ئ.ل