ڤیدیۆ.. ساتی وێنەگرتنی بوک و زاوایەک لەکاتی تەقینەوەکەی لوبنان

2020-08-05

120579 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گرتە ڤیدیۆی بوک و زاوایەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، لەو کاتەدا سەرقاڵی وێنەگرتنن، تەقینەوەکەی لوبنان ڕوودادەت کەبەهۆیەوە دوکەڵ و تۆزێکی زۆر دەگاتە شوێنی وێنەگرتنەکەیان و خۆشییەکەیان لێتێکدەدات.

هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، بەهۆی تەقینەوەکەوە دیکۆری شوێنی وێنەگرتنەکە تێکدەچێت و هەمووان توشی ترس و دڵەڕاوکێ دەبن.

لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا دیارە بوکەکە بە خێرایی لەگەڵ ئەو کەسانەی لەگەڵیدان شوێنەکە بەجێدەهێڵن، کە بەهۆی تەقینەوەکە شوێنی وێنەگرتنەکە تێکدەچێت و کەشە خۆشەکەیان لێدەکات بە شین.

ئ.ل