ڤیدیۆ.. خانمەهونەرمەندێک چوارهەڵەی باوی گۆرانی وتن دیاری دەکات

2020-08-05

12964 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرزو نزمی هەڵبژاردنی  تۆنی دەنگ بە یەکێک لەهەڵە دیارەکان ناو دەبات و داوا لە هونەرمەندان دەکات خۆیان بە دووربگرن لەو دیاردەیە.

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەمەل سەعید کوردە لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب، لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە نزیکەی شەش خولەک دەبێت، چوار هەڵەی باوی گۆرانی وتن روون دەکاتەوە کە زۆرێک لە هونەرمەندانی گۆرانیبێژ لە کاتی وتن وتۆمارکردنی بەرهەمەکانیاندا دووچاری ئەو چوار هەڵەیە دەبنەوە.

ئەو هونەرمەندە هەڵەی بەرزو نزمی تۆنی دەنگ و هەناسەدانی هەڵە و تەسکی دەنگ، کە مەبەست لێی بەباشی نەکردنەوەی قورگ و دەنگە ژێکانە،لەگەڵ دابەشکردنی هەناسە بەسەر ئەو هۆنراوەیەی کە دەیکات بەگۆرانی وەک چوار هەڵە ناودەبات و بەرزو نزمی هەڵبژاردنی  تۆنی دەنگ بە یەکێک لەهەڵە دیارەکان ناو دەبات و داوا لە هونەرمەندان دەکات خۆیان بە دور بگرن لەو دیاردەیە.

ئەمەل سەعید کوردە یەکێکە لە خانمە هونەرمەندە دیارەکانی بواری مۆسیقا و گۆرانی کوردی، خەڵکی شاری سلێمانییە، لە ساڵانی نەوەدەکاندا دەستی بە کاری ھونەری کردووە، سەرەتا لەگەڵ كۆمەڵەی هونەرەجوانەكانی سلێمانی دەركەوتووە، دواتر بووەتە خوێندکار لە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی موزیك و لە قۆناغی یەكەمی خوێندنی لە پەیمانگەدا چووەتە سەر تەختی شانۆ و كاریكردووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبومی گۆرانییە،  ساڵی ٢٠٠٤ چووەتە دەرەوەی وڵات و ئێستاش لە بەریتانیا دەژی.