بۆچی نابێت توێکڵی پەتاتە فڕێبدەیت؟

2020-08-05

30435 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرینەری خەڵکی لەکاتی لێنانی پەتاتەدا توێکڵەکەی پاک دەکەن و فڕێیدەدەن، بەڵام ئەم کارە یەکێکە لە هەڵە باوەکان کە لە چەندین ماددەی خۆراکی بێبەشیان دەکات.

ماڵپەڕی "The Healthy" لە بابەتێکدا ئاماژە بە چەند سەوزە و میوەیەک دەکات کە نابێت توێکڵەکانیان فڕێ بدرێن، یەکێکیان پەتاتەیە و هۆکارەکەش ئەوەیە بڕێکی زۆر ماددەی بەسوودی بۆ تەندروستیی مرۆڤ تێدایە.

توێکڵی پەتاتە بە گشتی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ئاسن و ڤیتامین C  و پۆتاسیۆم، کە بە ڕێژەیەکی کەمتر لە نێو پەتاتەکە خۆیدا هەن.

لەبری فڕێدانیش، دەتوانیت پێش لێنان بە هێواشی توێکڵی پەتاتەکە بە فڵچەیەک پاک بکەیتەوە و بە ئاو جوان بیشۆیت.

ب.ع