پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-08-05

65437 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

لەگەڵ خۆشەویستەکەت زیاتر وابەستە دەبیت و کەشێکی ڕۆمانسی بەسەر دەبەن، بروا و متمانەی تەواوتان بەیەکتری هەیە و لە ئایندەی نزیکدا هەنگاوی بەرەوپێش دەنێن.

بینینی خۆشەویستەکەت لە کەشێکی بێدەنگ و ئارام دەبێت و گوێگرێکی باش دەبن بۆ یەکتر، بەشێک لە کاتەکانی ئەمڕۆت بۆ وەرزشکردن تەرخان دەکەیت.

هەنگاوێکی نوێ دەبێت لە ژیانتدا و کارەکەت ناچاری ڕوبەڕوبوونەوەیەکت دەکات، لە تواناتدایە بەرپرسیارێتییەکان لە ئەستۆ بگریت و کارەکان بەتەنیا بکەیت

بە تەنیا نیت و کێشەکانی کار هەر تۆ لە ئەستۆی ناگریت، ڕێگە مەدە ئەو کەسانەی بە نییەتی دڵسۆزی لێت نزیک دەبنەوە  گرفتەکان زیاد بکەن.

فشارەکانی کار و ئەرکەکان زیادی کردووە و نازانیت لە کوێوە دەستپێبکەیت و هەنگاو بنێیت، هۆکارەکەشی لەدەستدانی تەرکیز و بیرکردنەوە ئاڵۆزەکانتە.

ئەمڕۆ گفتوگۆیەکی توند دەربارەی بابەتێکی هەستیار کە پەیوەندیی بە داهاتووتانەوە هەیە لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەستپێدەکەیت، لە کۆتاییدا دەگەنە ئەنجام و تێگەیشتنتان زیاتردەبێت.

بارودۆخ ناچار دەکات لە هەندێک پلان و پرۆژەی کار و سۆزدارییت پاشگەزبیتەوە، ئەمە ماوەیەکە و بروات بەخۆت زیاد دەکات و بەسەریاندا سەردەکەویت.

ئەمڕۆ بەشداریی کۆمەڵێک چالاکی هەرەوەزی دەکەیت، دڵخۆشت دەکات و بوێر و توانات بۆ دەگەڕێتەوە و لە جاران زیاتر خۆت بەلاوە گرنگ دەبێت.

پێویستە تواناکانی کارت باشتر بکەیت و ڕوبەڕوی بەرپرسیارێتی و قورساییەکان ببەرەوە، ئەگەری هەیە چەند ئاستەنگێک لە هەوڵەکانتدا بێنە پێشەوە.

ئەمڕۆ سەرکەشی مەکە و بە زووی هەڵمەچۆ بوار بە بەرامبەرەکەت بدە و لێی نزیک بەرەوە، پێکەوە کارەکان بکەن و تەنیا بۆ خۆتی جێمەهێڵە.

پرسیار دەربارەی ئەو بابەتانە لە خۆشەویستەکەت بکە کە لە مێشکدا ئاڵۆزبوون و زۆر بیری لێدەکەیتەوە و ماوەیەکی زۆر سەرقاڵی پێوەی.

هێڵی سور مەبەزێنە و ڕێگە مەدە کێشی جەستەت لەوە زیاتر زیاد بکات، لەمڕۆوە دەستبکە بە چالاکییە وەرزشیی و بەڵێنەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دوایمەخە.