لە حاڵەتێکی دەگمەندا پیاوێک دوای خواردنی شۆربایەک ڕیخۆڵەکانی تەقیوە

2020-08-05

4425 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە حاڵەتێکی نامۆ و جیاوازدا لە چین پیاوێک بەهۆی خواردنی جۆرە شۆربایەکەوە ڕیخۆڵەکانی تەقی، بە جۆرێک ژیانی خستبووە مەترسییەوە.

ماڵپەڕی "سۆمەریە نیوز" نوسیوویەتی، وانگ پیاوێکی چینی تەمەن ٦٣ ساڵە، دوای ئەوەی شۆربایەکی دیاری وڵاتەکەی بەناوی "شۆربای ونتون" خواردووە، دەنگێکی نامۆی لە گەدەی بیستووە، هەستیکردووە کە گەدەی تەقیوە.

ئاماژە بەوەکراوە، پیاوەکە دوای خواردنی شۆرباکە توشی ئازارێکی توند و دڵە کزە بووە لەگەڵ خەوزڕان، بەهۆیەوە خانەوادەکەی بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەیان کردووە.

لەدوای پشکنینی دەرکەوتووە وانگ لە ماوەی ساڵێکدا ڕیخۆڵەی تەسکبووەتەوە و بەشێکیانی تەقیوە، لەگەڵ ئەوەشدا سکی پڕبووە لە پیسی و پاشەڕۆ، لە ڕێگەی نەشتەرگەییەوە کە سێ کاتژمێری خایاندووە نزیکەی سێ هەزار میلیلیتر پاشماوە و شلەمەنی دەرهێنراوە.

لەهەمان کاتدا نزیکەی سێ سانتیمەتر لە ڕیخۆڵەی کونبووە، بەهۆیەوە توانیویانە ژیانی لە مردن ڕزگار بکەن و بارودۆخی تەندروستیی لە دوای نەشتەرگەرییەکە جێگیر بکەن.