کاتێک واز لە خواردنی گۆشتی سور دەهێنیت چی بەسەر جەستەدا دێت؟

2020-08-04

17292 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گۆشتی سور خۆراکێکی سەرەکی زۆربەی ژەمەکانە و خەڵکێکی زۆر ئارەزووی خواردنی دەکەن، ئەگەرچی زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا زیانی تەندروستیی دەبێت، بەڵام ئایا چی ڕوودەدات ئەگەر بە یەکجاری واز لە خواردنی بهێنیت؟

ماڵپەڕی میسراوی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بەو گۆڕانکارییانە کردووە کە بەسەر جەستەدا دێت لەدوای ئەوەی بە یەکجاری واز لە خواردنی گۆشتی سور دەهێنیت، ئەوانیش:

-پێست زیاتر تەندروست و ڕەونەقدارتر دەبێت

-جەستە لە ژەهر و ترشەڵۆکە زیادەکان ڕزگاری دەبێت

-جەستە ڕزگاری دەبێت لە پڕۆتینی زیادە و بەدووردەبێت لە نەخۆشی شێرپەنجە و دڵ

-ئاستی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخش لە جەستەدا دادەبەزێت

-مەترسی توشبوون بە نەخۆشییە جیاوازەکان کەمدەبێتەوە

-کێشی جەستە دادەبەزێت

10 Things That Happen to Your Body If You Don't Eat Meat

ئ.ل