١٠ ئاماژەی جەستە لەکاتی گفتوگۆدا پێویستە وازیان لێبهێنیت

2020-08-04

15338 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە هەندێک بارودۆخی جیاوازدا ڕەنگە هەستی پێنەکەیت کە ئاماژەکانی جەستەت مانای خۆیان دەبێت، ئەگەری هەیە کاردانەوەی لەسەر بەرامبەرەکەت و خۆت هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین زانیاریی لەبارەی کەسایەتیتەوە دەردەخات.

ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، هەندێک لە خووەکان کە زمانی جەستەن و ڕۆژانە بۆ زۆر بواری جیاواز دووبارە دەکرێتەوە پێویستە بە زووی وازیانلێبهێنیت، چونکە چ بتەوێت یان نا کاریگەریی نەرێنی لەسەر بەرامبەرەکەت بەجێدەهێڵن، ئەوانیش:

١.دانیشتن یان وەستانی ناهاوسەنگ بەمانای ترس و متمانەبەخۆ نەبوون دێت.

10 عادات في لغة الجسد يجدر التخلص منها فوراً

٢.شێوازی یەکتر بڕینی دەست و قاچەکان لەکاتی دانیشتندا، بەمانای تورەی و روبەڕوبوونەوە دێت.

10 عادات في لغة الجسد يجدر التخلص منها فوراً

٣. یاریکردن بە پەنجە و ئەو خشڵانەی بە دەستەوەیە، بە مانای نائارامی و دڵەراوکێ دێت.

10 عادات في لغة الجسد يجدر التخلص منها فوراً

٤. تەقاندنی مل بەدەست، هۆکارە بۆ بێزارکردنی بەرامبەرەکەت و بە مانای قەلەقی دێت.

10 عادات في لغة الجسد يجدر التخلص منها فوراً

٥. خواردنی نینۆک، هەستی قەلەقی و نائارامیت دەردەخات بۆ بەرامبەرەکەت.

10 عادات في لغة الجسد يجدر التخلص منها فوراً

٦. پشتگوێخستنی پەیوەندیی چاو و جەستە، واتە سوپاسگوزاری کەسەکە نیت یان بە مانای ئەوە دێت بەرامبەرەکەت خۆشناوێت و متمانەت پێی نییە.

10 عادات في لغة الجسد يجدر التخلص منها فوراً

٧. سەرنجنەدانی بەرامبەرەکەت لەکاتی قسەکردندا، بەو مانایە دێت کە گرنگی بە قسەکانی نادەیت.

10 عادات في لغة الجسد يجدر التخلص منها فوراً

٨. جوڵاندنی چاوەکان بە ئاڕاستەی پێچەوانەی بەرامبەرەکەت، بە مانای بێزاری و بێتاقەتی دێت و حەز بە گفتوگۆ لەگەڵ بەرامبەرەکەت ناکەیت.

10 عادات في لغة الجسد يجدر التخلص منها فوراً

٩. لەیادکردنی زەردەخەنە لەکاتی گفتوگۆدا، هەستی نەرێنی و خۆ بە گەورەزانیت دەردەخات.

10 عادات في لغة الجسد يجدر التخلص منها فوراً

١٠. بێدەنگی و نەبوونی ئاماژە لەکاتی گفتوگۆدا، مانای وایە گوێ لە بەرامبەرەکەت ناگریت و گرنگی پێنادەیت.

10 عادات في لغة الجسد يجدر التخلص منها فوراً

ئ.ل