ئایا خواردنی تەماتەی پێنەگەیشتوو زیانی هەیە؟

2020-08-04

5017 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەنتەری چاودێریکردنی خۆراک لە بافاریای ئەڵمانیا ئاشکرایانکردووە، خواردنی تەماتەیەک کە پێنەگەیشتووە مەترسیدارە و ئەگەری ژەهراویبوونی لێدەکەوێتەوە.

لوبنان ٢٤ لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، تەماتەی نەگەیوو ماددەی "سۆلانین"ی ژەهراوی تێدایە، کە هۆکارە بۆ بەدهەرسی و ژەهراویبوون.

ئەو سەنتەرە ئاماژەی بە نیشانەکانی بەدهەرسی و ژەهراویبوونی خۆراک کردووە لە جەستەدا کە بریتین لە: ئازاری سک و دڵتێکهەڵاتن و بورانەوە و ژانەسەر، لەو حاڵەتەشدا پێویستە بە خێرایی کەسی ژەهراویبوو ببرێتە نەخۆشخانە، بەتایبەت منداڵان.

ڕوونیشیان کردووەتەوە، کوڵاندن و فلیقانەوەی تەماتەی پێنەگەیشتوو نابێتەهۆی نەمانی ماددە ژەهراوییەکە، چونکە ئەوە پەیوەندیی بە تەمەنی پێگەینی تەماتەکەوە هەیە.

إحذروا تناول البندورة الخضراء.. هذا ما تفعله بجسمكم!

ئ.ل