بڕوا ناکەیت دەرۆزەکەرێک دوای مردنی چی جێهێشتووە

2020-08-04

38518 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆی بۆنەکەیەوە پۆلیس ئاگادارکرایەوە لە ماڵی دەرۆزەکەرێک، لەدوای چوونە ناو ماڵەکە لاشەی دەرۆزەکەرەکە دۆزراوەتەوە لەگەڵ کۆمەڵێک پارە و بەڵگەی نیشتەجێبوون.

وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕایگەیاندووە، پۆلیسی ناوچەکە لاشەی پیاوێکی تەمەن حەفتاکانی لە ماڵەکەیدا دۆزیوەتەوە کە چەند ڕۆژێکە مردووە و کەس پێی نەزانیوە، یەکێک لە دراوسێکانی پەیوەندییان پێوە کردوون بە بوونی بۆنێکی ناخۆش کە لە ماڵی ئەو پیاوەوە دێت.

کاتێک پشکنین بۆ ماڵەکە کراوە چەندین کیسە کە سەدان پارەی کۆن و نوێ لە جۆری ئاسن و کاغەزی تێدا بووە لەگەڵ بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون لە ماڵی ئەو پیاوەدا دۆزراوەتەوە، دەرکەوتووە ئەو پیاوە ئیشی سواڵکردن بووە لە شەقامەکانی ناوچەی حەی زهور لە سوریا، خەڵکی بڕوایان پێکردووە، کە پارە و خۆراک و جل و مەشروبیان پێداوە.

وەزارەتی ناوخۆی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە، کیسە پارەکان نێردراونەتە بنکەی پۆلیس ناوچەکە، لەدوای ژماردنیان دەرکەوتووە بڕی پارەکان لە دەوری ملیۆنێک بۆ ملیۆن و نیو بووە، لە جۆری لیرەی سوری، لێکۆڵینەوە لە بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونەکان کراوە دەرکەوتووە خاوەنی کێڵگەیەک بووە لە شاگور.

وەزارەت ڕایگەیاندووە، پیاوەکە بە سروشتیی مردووە و لاشەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی دیمەشق کراوە.

ئ.ل