بۆچی هەندێک کەس هەرچەند دەخۆن کێشیان زیاد ناکات؟

2020-08-04

66757 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوەیەکی ئەمریکی نهێنیی ئەو کەسانەی ئاشکرا کردوە کە بەبێ ئەوەی خۆیان لە هیچ شتێک گرتبێتەوە لەش و لارێکی ڕێک و پێکیان هەیە.

بەپێی توێژینەوەیەک کە ساڵی ٢٠١٥ لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا ئەنجامدراوە، نهێنیی ئەو جۆرە کەسانە لە چەندێتیدا نییە، بەڵکو لە چۆنییەتیدایە.

واتا ڕاستە ئەو جۆرە کەسانە بڕێکی زۆر خۆراک دەخۆن، بەڵام کەمترین کات ئەو جۆرانەن کە کێشیان سەردەخەن، بە ئەگەری زۆریشەوە هەر بە سروشتی حەزیان بەو خۆراکانە نییە کە چەوریی زۆریان تێدایە یان هەر ڕوەکین.

زۆرینەیان بێ ئەوەی بیریان لێکردبێتەوە و بڕیاریان لێدابێت، سیستەمێکی خۆراکی و ژیانی تەندروستیان هەیە، زوو زوو وەرزش دەکەن و لە کاتی خۆیدا نان دەخۆن، حەزیشیان لە خواردنە خێراکان نییە و هەوڵ دەدەن زۆرینەی ژەمەکانیان لە ماڵەوە خۆیان ئامادەی بکەن.

ب.ع