ڤیدیۆیەکی ترسناک.. زەوی شەق دەبات و دوو ژن قووت دەدات

2020-08-04

17445 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤیدیۆیەکی سامناک ساتی ڕۆچوونی زەوییەکی تەنیشت شەقامێکی سەرەکی نیشان دەدات کە دوو ژن لەسەری دەڕۆن و دەکەونە نێو ئەو بۆشاییەوە کە دروست دەبێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی دەیلی مەیڵ، ڤیدیۆکە کە چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستاودەستی پێدەکرێت، دووشەممەی ڕابردوو لە شاری چونگ چینگی باشووری چین تۆمارکراوە، تیایدا دەتوانرێت دەنگی هاواری دوو ژنەکە ببیسترێت کە لەپڕ لە چاو وندەبن.

ماڵپەڕی ساینس تایمزیش باس لەوە دەکات، دوو ژنەکە دوای دەرهێنانەوەیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و پاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان.

ب.ع