کچێک بە هۆی خواردنی بۆیەی قژەوە گیانی لەدەستدا

2020-08-04

11888 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خوێندکارێکی میسری دوای بە هۆی ئازاری لە ڕادەبەدەری سکیەوە گەیەنرایە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا، پاش لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەرکەوت کچەکە بۆیەی قژی خواردوە.

بەپێی میدیا میسرییەکان، ڕووداوەکە لە ناوچەی سوهاج ڕوویداوە و پۆلیسیش باس لەوە دەکەن، لەگەڵ گەیشتنی کچەکە بە نەخۆشخانە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

دوای پشکنینی ورد و پرسیارکردن لە کەسوکاری، دەرکەوتوە کچە خوێندکارەکە لە ماڵەوە بە هەڵە بۆیەی قژی خواردوە و ئەمەش بوەتە هۆی ژەهراویبوونی و لە کۆتاییدا گیانی لەدەستداوە.

ب.ع