سناپچات لە ڕێی تایبەتمەندییەکی نوێوە دەیەوێت جێگەی تیکتۆک بگرێتەوە

2020-08-04

5469 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سناپچات دەستی کردوە بە جێبەجێکردنی تەکنیکێکی جیاواز کە شارەزایانی بواری سۆشیاڵ میدیا پێیان وایە، دەیەوێت لە ڕێێەوە بەربەرەکانێ لەگەڵ تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆکدا بکات، کە لە ئێستادا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کێشەی زۆری بۆ دروست بوە.

ماڵپەڕی "Engadget" لە هەواڵێکدا باسی لەوە کردوە، سناپچات تایبەتمەندییەکی بەردەست کردوە کە لە ڕێیەوە بەکارهێنەران دەتوانن میوزیک بخەنە سەر ڤیدیۆکانیان.

جگە لەمەش، تۆڕەکە هەستاوە بە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی میوزیکدا تاکو بەرهەمەکانیان لە سناپچاتدا بەکاربهێنرێنەوە، لەنێو ئەو کۆمپانیایانەشدا، وارنەر میوزیک گروپ و یونیڤێرساڵ میوزیک گروپ هەن.

لە ئێستادا تایبەتمەندییەکە لە وڵاتەکانی ئوسترالیا و نیوزلەندا لە ژێر تاقیکردنەوەدایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بە یەکجاری بەردەست دەبێت.

ب.ع